پەرتووکی ژمارە (هەشت) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2018
ئێدوارد بێرنشتاین تیۆرسێن و سیاسەتمەداری ئەڵمانی، دامەزرێنەری ڕیڤیزیۆنیزمی تیۆرییە لە مارکسیزمدا، چەند وتارێکی بە ناونیشانی (مەسەلەکانی سۆسیالیزم) و (پێشمەرجەکانی سۆسیالیزم و ئەرکەکانی سۆسیال-دیموکراسی) نووسیوە. بێرنشتاین ماتریالیزم و دیالێکتیکی ناونا میتافیزیکی نازانستی و ڕەتی کردنەوە و وتی دەبێت ئەرکی سۆسیال دیموکراسی زاڵبوون بێت بە سەر ماتریالیزمی دیالێکتیکی و کانتیانیزم بخاتە شوێنەکەی. بێرنشتاین تیۆرە ئاڵتونییەکانی مارکسیستی ڕەت کردەوە، لە جیاتی شۆڕش، ڕیفۆرمی پێشنیار کرد، لە جیاتیی ئامانج، ڕێگەی ڕەها کرد. بە گشتی دەتوانین لە زمانی کوردیدا هاوواتای (هەموارگەرایی) بۆ بەکاربهێنین، کە مەبەست لێی هەموارکردنەوە یان چاوپێداخشاندنەوەی بیروباوەڕێک یان ڕێچکەیەکی فکری و فەلسەفییە. هەندێک جار ئەم چاوپێداخشاندنەوەیە بە لادان و تەحریف دادەنرێت و کەسی بکەر، دەبێتە جێگەی ڕەخنە.
بەشێک لە بابەتەکانی ناو ئەم پەرتووکە پێکهاتوون لە (مارکسیزم و ڕیڤزیۆنیزم، ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی یان شۆڕش، ڕامانێک دەربارەی ڕیڤزیۆنیزم، دەربارەی ڕیڤزیۆنیزم و ئۆپۆرتۆنیزم، ڕیڤزیۆنیزمی جیهادی) .
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,464
Scrivi il tuo commento su questo articolo!