#حەمە سەعید حەسەن#
2018 هەولێر
هاوسۆزییەک لە نێوان شاعیری نەریتخواز و خوێنەری کۆنەپارێزدا هەیە، دووەمیان چاوەڕێی چی دەکات و چۆن بۆ شیعر دەڕوانێت، یەکەمیان لەوەی بۆ دەنووسێت و نائومێدی ناکات. نە شاعیری وەها لە ڕێسا دێرینەکان لا دەدات، نە خوێنەری وایش، ژیان لە گۆڕاندا دەبینێت. نە شاعیری وا شتێکی جیاواز دەهێنێتە ئاراوە، نە خوێنەری وا، بڕوای بە فرەیی هەیە. شاعیری وا پرسیار ناورووژێنێت، وەڵام دەداتەوە، خوێنەری وا شەیدای وەڵامە حازربەدەستەکانە و حەزی لە گەڕان نییە بە دوای مانای تازەدا. شاعیری وا مۆچیاریی خوێنەر دەکات، بەڵگەی بۆ دەهێنێتەوە، هەواڵی بۆ دەگێڕێتەوە و باسی شتی دەرەکیی بۆ دەکات، بایەخ بە ناخ و بوون و بەهای نەمر نادات. خوێنەری وا هەر شتێک دژ بە چاوەڕوانییەکانی خۆی بوو، بە هەڵەی دەزانێت. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,836