ئەوشتەی ئەفڵاتوون بەر لە مردنی پێی ڕاسپاردم
نووسینی: جومانە حەداد
وەرگێڕانی: هەڵکەوت عەبدوڵا
چاپی یەکەم 2017 سلێمانی
ڕەگەزی سێیەم – ئایا ئەوەی من دەیڵێم، پێویستی بە بوێرییەکی لەڕادەبەدەر هەیە؟ ئایا دداننان بەوەی دەترسین ئاشکرای بکەین، یان تەنانەت شەرمی لێ دەکەین، پێویستی بە بوێری هەیە؟
لەمێژە ئەم پرسیارەم تێپەڕاندووە. ئێستا، کاتێک دەنووسم، تەنیا مەبەستمە ڕۆچمە ناو قووڵایی ناخمەوە و زیاتر لەو چینانە بدۆزمەوە، کە منیان پێک هێناوە. هێڵە سوورەکان لە بەردەمی خۆمدا نابینم، گوێ بە هۆشدارییەکانی دەوروبەرم نادەم، بایەخ بەو مینانە نادەم کە دەشێت لە ژێر پێمدا بتەقنەوە. گرنگترین شتێک کە من دەیکەم، خۆم بۆ خودی خۆم بنێمەوە، پەلاماری بدەم، ڕووتی بکەمەوە، تا لەسەر کاغەز بە تەواوەتی بێچەک بێت، ئەوساکە هاوکات خۆماتدەر و ڕووتکەرەوە، داوەت و داوەتکەر، بێچیر و نێچیروان دەبم، هەر کاتێک مینێکم پیادا دەتەقێتەوە، مەست دەبم، چونکە بەوە چەند پارچەیەک لە گۆشتی زیندووم دەبەخشمە خوێنەرانم.
ئەو پارچە گۆشتانەی ناو ئەم کتێبە، حەقیقەتی منن، وشەکانی منن، دیاریی بێفیزی منن بۆ ئێوە...
لە هەمان کاتدا تەڵەکانی منن. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,893
Scrivi il tuo commento su questo articolo!