بەپێی ئەنجامەکان، #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 738 هەزار دەنگ 45 کورسی مسۆگەرکردووە. #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە زیاتر لە 343 هەزار دەنگ 21 کورسی بەدەستهێناوە. #بزووتنەوەی گۆڕان#یش لە پلەی سێیەمە؛ نزیکەی 200 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 12 کورسی پەرلەمان.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ 120 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە هەشت کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 113 هەزار دەنگ و حەوت کورسی بەدەستهێناوە. بەرەو ئیسڵاح بە 83 هەزار دەنگ پێنج کورسی مسۆگەرکردووە. هاوپەیمانی سەردەم و لیستی ئازادیش هەریەکە کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
ئەنجامی دەنگدانی گشتی بۆ 100 کورسی پەرلەمان:
پارتی: 738،698 45 کورسی
یەکێتی: 343،883 21 کورسی
گۆڕان: 195،553 12 کورسی
نەوەی نوێ: 120،324 8 کورسی
کۆمەڵ: 113،928 7 کورسی
بەرەو ئیسڵاح: 83،562 5 کورسی
سەردەم: 16،895 1 کورسی
ئازادی: 8،239 1 کورسی
کۆتاکان:
پارتی گەشەپێدانی تورکمانی: 2 کورسی
پارتی چاکسای تورکمانی: 2 کورسی
بەرەی تورکمانی: 1 کورسی
رافیدەین: 1 کورسی
کلدان ئاشووری سریانی: 1 کورسی
هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: 3 کورسی
ئەرمەن: 1 کورسی[1]
#03-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,464
Scrivi il tuo commento su questo articolo!