بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێز کاک د. #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری عيڕاق
دوای سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی هەڵبژاردنتەوە بە سەرۆک کۆماری عيڕاق بەگەرمیی پیرۆزباییت لێدەکەمو، هیوادارم بتوانی سەرڕاستانە ئەرکەکانی خۆت بەجێ بێنی و لەم هەلومەرجە پڕ قەیراناوییەدا دەوری خۆت ببینیو، دوای پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەت، هەموو لایەکتان بەجیددیی هەوڵی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان حکوومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بدەن، لە چوارچێوەی دەستووردا.
هەروەها بەزوویی ئاوڕێکی جیددیی لە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بدرێتەوە...
دووبارە پیرۆزبایی و هەرسەرکەوتووبن.
برای دڵسۆزتان: #عەلی باپیر#
#04-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,382