بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی دوو نۆرینگە و دەرمانخانەیەک دادەخات.
ئاریان عومەر، سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی ڕایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبونیان بەمەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە شوێنەکانان، هەردو نۆرینگەی خەبات لە گەرەکی خەبات، نۆرینگەی ڕاپەڕین لە گەڕەکی ڕاپەرین و دەرمانخانەی ڕۆیاڵ لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری #سلێمانی# دادەخرێن.
وتیشی؛ بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، مۆڵەتی نۆرینگە توانای فرۆشتنی دەرمانی سنوردارە و ناتوانێت هەمووجۆرە دەرمانێک بفرۆشێت، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەن و دەرونییەکان.
راشیگەیاند؛ نۆرینگەی خەبات مۆڵەتی کارکردنی نەبووە و دەرمانی نەخۆشییەکانی درێژخایەنیشی فرۆشتووە.
هەروەک وتیشی؛ بەهەمان شێوە لە نۆرینگەی ڕاپەڕین دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەن و دەرونیەکان دەستی بەسەردا گیراوە و بەهاووڵاتیان فرۆشراوە.
سەرۆکی لیژنەکە ڕاشیگەیاند؛ بەهۆی هەبونی زیاتر لە هەشتا پارچە دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی ڕۆیاڵ دادەخرێت.
سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو نۆرینگەکە و دەرمانخانەکە داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەروی یاسا دەکرێنەوە.[1]
#07-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,745
Scrivi il tuo commento su questo articolo!