لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان، دیاردەی مرداربوونەوەی بەکۆمەڵی #هەنگ# هەنگەڤانانی نیگەرانکردووە. بەمەبەستی دەستنیشانکردنی هۆکاری مرداربوونەوەی بەکۆمەڵی ئەو هەنگانە، کەسانی پسپۆڕ لە چەندین زانکۆی تورکیا و باکووری کوردستان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هەنگەڤانانی دێرسیم لە بەرامبەر مرداربوونەوەی هەنگەکانیان بێچارەن و ئاماژە بەوە دەدەن کە لەساڵانی ڕابردووش دیاردەی مرداربوونەوەی هەنگ هەبووە، بەڵام بەمجۆرە ژمارەی هەنگەکان کەمنەبووەتەوە و مرداربوونەوەشیان بەو ڕێژە بەرزە نەبووە.
هەنگەڤانەکان نیگەرانن و دەڵێن، نزیکەی 50%ی هەنگەکانیان مرداربوونەتەوە، هەر بۆیە داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری مرداربوونەوەی هەنگەکانیان دەکەن.
پاش زیادبوونی سکاڵاکان لەلایەن هەنگەڤانانەوە، شاندێکی پسپۆڕ لە زانکۆکانی ئڵوداغ، گومگوم، هاتای، چەولیگ و سەرۆکی گشتی یەکێتی هەنگەڤانانی تورکیا ناوچەکەیان بەسەرکردەوە و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا. سەرۆکی یەکێتی هەنگەڤانانی دێرسیم کە لە هەمانکاتدا بریکاری سەرۆکی یەکێتی هەنگەڤانانی تورکیایە دەڵێ، چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوکانن.
کازم دۆغان، بریکاری سەرۆکی یەکێتی هەنگەڤانانی تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە یەکێتییەکەمان تۆمارکران، لە پارێزگاکانی خەرپێت، مەلەتی، چەولیگ و دێرسیم لەگەڵ مامۆستاکانمان لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیمان ئەنجامدا. ئەوەی لە لێکۆڵینەوە مەیدانییەکەدا بەرچاومان کەوت بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەکە کە پێی دەگوترێت ڤارۆڤا و نۆسەما لەنێو مێشهەنگەکاندا کە ئەمە پەیوەندی بە وەرزەوە هەیە. بێگومان ئەنجامە زانستییەکەی لەلایەن مامۆستاکانمانەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت. هەروەها بەشێک لە هەنگەڤانان بەبێ مۆڵەت دەرمانیان بەکارهێناوە.
لە دێرسیم بەهۆی دەوڵەمەندی سرووشت و زۆری جۆرەکانی ڕووەکەوە 600 هەنگەڤان لە 66 هەزار و 221 شانە هەنگ دا هەنگەڤانی دەکەن، لەکاتێکدا هەنگەڤانان ئامادەکاری وەرزی زستان دەکەن، مرداربوونەوەی بەشێکی زۆر لە مێشهەنگەکان، نیگەرانی کردوون.[1]
#08-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,636
Scrivi il tuo commento su questo articolo!