28 هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی #ئیلام#، #کرماشان#، #سنە# و #ورمێ# لە سەرەتای شەش مانگی ئەمساڵدا بە هۆی تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بوون.
ماڵپەڕی مین و زندگی ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی مینی لە شەش مانگی ڕابردوودا، بۆ ئاژانسی کوردپای ناردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، 28 کەس لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام کوژران و بریندار بوون.
بەپشتبەستن بەو ئامارە زۆرترین ڕووداوی قوربانی کەوتنەوە لە تەقینەوەی مین لە پاریزگاکانی کرماشان و سنە ڕوویداوە.
بە گشتیی لەو ئامارە، شەش کەس کوژراو و 22 کەس بریندار بوون و دوو کەس لە قوربانیانی مین تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە.
زۆربەی بەرکەوتووانی تەقینەوەی مین لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا، لە بیاڤی لاق، دەس و چاویانەوە تووشی کەمئەندامی بوون.
پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام زۆرترین ناوچە مینرێژکراوەکانیان لە نێو پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا هەیە و ساڵانە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی ئەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ڕێژیمی ئێران و عێراق دەکوژرێن و بریندار دەبن.[1]
#08-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,722
Scrivi il tuo commento su questo articolo!