دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بۆ ڕێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی پلانێکی هەرێمی بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە جێبەجێدەکات و بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمیش دەڵێت: ڕۆژانە دوو ملیۆن مەترسێجا ئاو بۆ هەرێم دابیندەکرێت و خەرجی هەر مەترسێجایەک 400 دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ پارێزگار و نوێنەرانی پارێزگاکان بۆ شێوازی خەرجی ئاو و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، کۆبووەوە.
مەسعود کاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هەرچەندە ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم زیاددەکات، بەڵام وەزارەتی شارەوانی پلانێکی هەرێمی دادەڕێژێت بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بۆ ئەمەش لە کۆی 800 هەزار هاوبەشی ئاو توانیومانە 550 هەزار هاوبەشی ئاو پێوەری زیرەک ببەستین.
وتیشی: سێکتەری ئاو بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، بەڵام کێشەمان ماوە و میکانیزمی باشتریان بۆ دادەنرێت، چونکە ئێستا ڕۆژانە دوو ملیۆن مەترسێجا ئاو بۆ هەرێم دابیندەکرێت کە خەرجی هەر مەترسێجایەک 400 دینارە.
وەزارەتی شارەوانی بڕیاریداوە بە پێدانەوەی بڕی پارەی پێوەری ئاوی ماڵان، کە ساڵی ڕابردوو لە هاوڵاتیان وەرگیراوە و مانگانە ئەگەر پێوەری ئاوەکە 40 هەزار دینار بێت ئەوا 38 هەزار دینار وەردەگیرێت و بەوشێوەیە تاوەکو تەواوی پارەی هاوڵاتیان دەگەڕێندرێتەوە.
لەبارەی بەفیڕۆدانی ئاو لەهەرێم، ئه و بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی وتی: پێوەرەکانی ئاو ڕێگری دەکەن لە بەفیڕۆدانی ئاو، بەڵام لە هەموو جیهان ڕێژەی بەفیرۆدانی ئاو بەپێی ستاندارت 220 لیترە، بەڵام لە هەندێک لە گەڕەکەکان هەرێم ئەو ڕێژەیە بۆ 350 لیتر بەرزبۆتەوە.[1]
#08-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,027
Scrivi il tuo commento su questo articolo!