سیاسەتە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلانی ناوچەکە بەردەوامە، بە گرتنەوە و کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاەوە، ئاوی گۆلی فورات لە تەبقا نزیک بە چوار مەتر کەمیکردووە.
کەمبوونی ئاوی گۆلی فورات، کاریگەریی کردووەتە سەر کارەبای تەبقا و ئەوەش بەڕێژەیەکی بەرز دابەزیوە.
بەهۆی ئەوەی کە بەڕێوەبرانی بەنداوەکە درگاکانی بەنداوەکەیان داخستووە ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا بۆ 10 کاتژمێر کەمیکردووە.
بەپێی پەیمانێک کە لە نێوان دەوڵەتانی سووریا، عێراق و تورکیادا واژۆکراوە، دەوڵەتی تورکیا پێویستە لە هەر خولەکێک 500 مەتری سێجا ئاو بەرداتەوە بەرەو سووریا، بەڵام تورکیا ئەو ڕێککەوتنە پێشێل دەکات و لە خولەکێکدا تەنیا 200 مەتر سێجا ئاو بەردەداتەوە.
ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی گۆلی فورات و لە کارکەوتنی توربینەکانی کارەبا، بە جۆرێک کە کارەبا بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.[1]
#18-10-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,598
Scrivi il tuo commento su questo articolo!