شوورێگەڵ یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە. بە تورکی ناوەکەی کرا بە (ئاکیاکا)، ناوەکەی لە کۆندا قزیل چەقچەق یا قزیل چاقچاق بووە، بە عوسمانی (کزچاکچاک یا کزلچاکچاک)یان بە کارهێناوە. ساڵی 1961 ناوەکی قەدەغەکراوە. 27 گوند لەڕووی کارگێڕییەوە سەربەم ناوچەیەن. بە پێی سەرژمێری ساڵی2000 ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ناوەندا 3.816 کەس بووە، بە گشتی ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە 14.626 کەسە. دانیشتوانەکەی بە زمانی کوردی کرمانجی و قەفقازی و ئازەری قسەدەکەن.
ڕووبەری زەوی ئەم ناوچەیە 550 کیلۆمەتر دووجایە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1.477 مەترە، نزیک کۆماری ئەرمەنستانە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,730
Scrivi il tuo commento su questo articolo!