لەدایکبووی (1978) لە گوندی (خەرپانی) ناوچەی هەورامان، پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ خوێندنی قوتابخانەدا چووەتە حوجرە و زانستە شەرعییەکانی خوێندووە، بەکالۆریۆس لە (اصول الدین و فیکری ئیسلامی) لە ساڵی (2005)ەوە وەک پیشەی مامۆستایەتی دامەزراوە.
ئەندامی (ناوەندی مەعریفەت بۆ فیکر و مەعنەوییەت)ەو دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هەژان) ئەندامی کارای (کۆمەڵەی نووسەرانی ئیسلامی کوردستان) خاوەنی ئەزموونێکی چەند ساڵە لە بواری کاری ڕاگەیاندندا و کاری پەیامنێری بۆ چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک کردووە و چەند ساڵێک (مُحَرِّر)ی بەرنامەکان و بەڕێوەبەری (دەنگی یەکگرتوو ڕادیۆی هەڵەبجە)، شارەزایە لە هەردوو زمانی (فارسی و عەرەبی)دا، خاوەنی زیاتر لە (15) کتێب و نامیلکەی وەرگێران و نووسین، کە زۆرینەیان لە بواری عیرفان و مەعنەوییەتدان، چەندین بابەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکراوەتەوە و نزیکەی (15) ساڵە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئایینی و عیرفانی و ئەدەبیدا سەرقاڵی نووسین و وەرگێڕانە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,967
Scrivi il tuo commento su questo articolo!