بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەداری شاری نەڵۆس سەر بە شاری #شنۆ#، ماوەی 7 مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ئەو کرێکارانە تەنیا توانییوانە بڕی 2 میلیۆن 500 هەزار تمەن لە شارەداری نەڵۆس وەربگرن.
بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی شارەداری نەڵۆس، سەرەڕای دۆخی خرابی ئابووری و نەبوونی پارە بۆ کڕینی شتومەکی ڕۆژانە، ئێمە دەبێت دەست بە سواڵ کردن بکەین.
بە وتەی ئەو کرێکارە، ماوەی 7 مانگە شارەداری نەڵۆس، پارەی بە ئێمە نەداوە.
لە لایەکی دیکەوە، کرێکارانی شارەداری شاری #سنە# کە بە شێوەی وەرزی لەو شارەدارییە کار دەکەن، ماوەی 5 مانگە حەقدەستیان پێی نەدراوە.
ئەو کرێکارانە، نزیکەی 40 کەسەن و زۆربەیان لە کرێکارانی فەزای سەوزیی شارەداری ناوچەی 2 سنەن.
ڕێکەوتی 20ی خەزەڵوەر، ئەو کرێکارانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دواکەوتنی پارەی 5 مانگ مووچەکەیان لە بەردەم بینای ئەو شارەدارییە کۆبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی وەرزی لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگ خستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لەلایەن خاوەنکارەوە دەبن و بە گشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.[1]
#13-11-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,019
Scrivi il tuo commento su questo articolo!