دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەرپرسێکی سەنتەری نەخۆشی شەکرە لە #سلێمانی# ئاشکرای دەکات: ئەمساڵ 2 هەزار و 531 نەخۆش لەسەنتەری شەکرە تۆمارکراون و چارەسەر دەکرێن، جەختیکردەوە کە: ئەم نەخۆشییە ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە و ڕۆژانە 15 بۆ 20 نەخۆشی تازە تۆماردەکرێن.
دێرین ئەحمەد، بەرپرسی کارگێڕی سەنتەری نەخۆشی شەکرە لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ ڕایگەیاند: لە ساڵی 2007ەوە تائێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 32 هەزار و 824 کەس تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، لەوانەش 30 هەزار و 765 کەسانی گەورەن، 1339شیان ئاوارەن، 720یشیان منداڵن لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەر وەردەگرن.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: ئەمساڵیش 2 هەزار و 531 نەخۆش لەسەنتەری شەکرە تۆمارکراون و چارەسەر دەکرێن.
وتیشی: ئەم نەخۆشییە ڕۆژانە ڕوو لەزیادبوونە و ڕۆژانە 15 بۆ 20 نەخۆشی تازە دێن، خەڵکی دیکەش هەن ئەو نەخۆشییەیان هەیە، بەڵام سەردانیان نەکردووین.
بەوتەی دێرین ئەحمەد، لەسەر ئاستی جیهان ساڵی ڕابردوو 422 ملیۆن و ئەمساڵیش 425 ملیۆن هاووڵاتی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەیە و لەسەر ئاستی جیهان بەشێوازی جیاواز یادی دەکرێتەوە.[1]
#14-11-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,444
Scrivi il tuo commento su questo articolo!