دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی زمانەی دڵ لە سەنتەری دڵ لە #سلێمانی# بە سەرکەوتویی، بەبێ کردنەوەی سنگ وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی نەشتەرگەری نەخۆشیەکانی دڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری تێدەچێت و هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم دابینی کردوە.
د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای قەیرانەکان ساڵ بە ساڵ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و نەشتەرگەری لە هەرێم بەرەوپێشەوە دەچێت، بەتایبەت کەرتی تەندروستی لە شاری سلێمانی زۆر باش بەرەوپێش چوە.
وتیشی: دوو پزیشکی پسپۆڕ لە وڵاتانی ئەڵمانیا و هیندستان هاتوونەتە شاری سلێمانی بۆ دروستکردنی تیمێک لەگەڵ پزیشکانی هەرێم بۆ چارەسەرکدنی نەخۆشیەکانی دڵ.
ئەوەشیخستەروو، کەلە ئێستادا نەخۆش پێویستی بەوە نیە بۆ نەشتەرگەری نەخۆشی دڵ سنگی بکرێتەوە بەڵکو لەڕێگەی کونێکەوە و بە بۆری چارەسەرکە دەکرێت.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، کەنەشتەرگەری دڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری تێدەچێت و هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم ئه و بڕە پارەیەی دابین کردوە.
وتیشی: هەرێم لە ئێستادا قەیرانە قورسەکانی تێپەڕاندوه و بەره و هەستانەوە دەچێت.[1]
#24-11-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,117
Scrivi il tuo commento su questo articolo!