دنیا بینی ڕووناکبیرانی عەرەبی دەرحەق بە مام جەلال
(جەلال) دۆسیەیەکی کوردستانی نوێیە
ئامادەکردنی: هەردوو ڕۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و هەڵۆ حەسەن.ووتوێی (جەلال)، دۆسیەیەکی کوردستانی نوێیە، تۆمارکردنی شەهادەی ڕەوانی دیموکراتخوازو نەتەوەیی و پێشکەوتووخوازانی عیراق و عەرەبە کە لە قۆناغ و وێستگەی جیاجیا سەرۆک مام جەلالیان ناسیووەو ئەم شەهادەیان لەرێگەی گفتوگۆو وتارەوە پێشکەشی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کردووەو لە دووتوێی (84) لاپەڕە وەک ئاماژە بۆ (84) ساڵ تەمەنی بە بڕشتی مام جەلال بڵاودەکرێتەوە.
ئەو دووتوێیە، خەسڵەتەکانی خۆشخوانی، لێبوردەیی، ژیری و بیرتیژی مام جەلال و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی لە پرۆسەی بەرێوەبردنی پرۆسەی سیاسیی عیراق لەگەڵ ڕووناکبیران و نووسەرانی عیراقی و عەرەبی شەنوکەو دەکات و لەسەر ئەو وێستگانە دەوەستێت کە مام جەلال وەک سەمامی ئەمانی عیراق و پرۆسە سیاسیەکەی خۆی بەرجەستە دەکرد، هەروەک لەسەر ڕۆڵی ئەندازیارانەی مام دەوەستێت لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان کورد و عەرەب و پێویستی سەرلەنوێ بوژانەوەی دیالۆگی کوردی عەرەبی. [1]
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,520
Scrivi il tuo commento su questo articolo!