بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز#
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییی بیرمەند و زانستکار و نووسەری ناوداری نەتەوەکەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەکەین، لە خوای مەزن داوکارین دڵنەواییی هەموو لایەک بدات. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنی، ئامادەیە.
مامۆستا جەمال نەبەز، زانستکارێکی گەورەی گەلەکەمان بوو، لە بزووتنەوەی هزری و ڕامیاریی کورد و لە ناساندن و پشتیوانیکردن لە شۆڕشی کوردستان و داوا ڕەواکانی میللەتەکەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی ئەوروپادا، هەروەها لە بڵاوکردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
کتێب و بەرهەمە زۆرەکانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەکەن یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە. یادی بەخێر.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#08-12-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,180
Scrivi il tuo commento su questo articolo!