لە سنووری گەرمەسێر جموجۆڵی #داعش# زیادیکردووە. لە ماوەی یەک مانگدا شانە نوستووەکانی داعش 143 هێرشیانکردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان. به و هۆیەشەوە ژمارەیەک گوندی کوردنشین چۆڵکراون، #پێشمەرگە# کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و چاودێری وردی سنورەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی دەکات.
لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 25 گوندی سنووری #خانەقین# چۆڵکراون.
گوندی باوەپڵاوی لە سنووری خانەقین یەکێکە لەو گوندانەی چەندجارێک کەوتووەتە بەر هێرشی داعش و گرووپی نەناسراو، ئەوەش وایکردووە خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن. ئەوان دەڵێن، پۆلیسی فیدراڵی بەرگریی لە ناوچە ناکات، بەتایبەت لە شەواندا.
پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر 75 خێزان لەو گوندەدا ژیاون، بەڵام مەترسی هێرش و هەڕەشەی داعش وایکردووە سێ بەشی دانیشتووانەکەی ئاوارە ببن.
فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە دەڵێن، هێزە عێراقییەکان ناتوانن سنووری نێوان #گەرمیان# و ناوچە عێراقییەکان کۆنترۆڵبکەن. ئاماژە بەوەشدەکەن تاوەکو ناوچەکە لەژێر دەستی پێشمەرگەدابوو هەرگیز بوار بە جموجۆڵی داعش نەدەدرا.[1]
#13-12-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,368
Scrivi il tuo commento su questo articolo!