لە مانگی ڕابردوو لە چەند یاریگەیەکی کوردستان گرژی و کاری نەخوازراو لە لایەن هاندەرانی یانەکان ڕوویدا.
بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و گەڕان بەدوای هۆکاری ئەم کێشە و گرفتانە بڕیاری ڕاگرتنی هەردوو خولی نایاب و پلەیەکی کوردستانماندا، بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ لە دوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ هەریەک لە سەرپەرشتیاری یاری و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری تیپ و ڕاهێنەران و کاپتنی یانە پلەنایاب و پلەیەکەکانی کوردستان دانیشتین، بەش بەحاڵی خۆم هەردوو کۆبوونەوەکەم بە کارێکی یەکجار باش و بەرهەمدارم دیت، گەشبین لە داهاتوو ئەم کارانە بنبڕ دەبێت یان هەر لە حالەتێکی بچووک دەمێنێتەوە و نابێتە دیاردە.
جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم، کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئامادەبوون و ئەزیەتیان کێشا، سوپاسیان دەکەم بۆ ڕەخنە و پێشنیارە جوان و بەجێیەکانیان، جارێکی تریش دڵنیایان دەکەمەوە هەموو قسەکانیان بە هەند وەردەگیرێت و کاری لەسەر دەکەین.
لە کۆتاییشدا سوپاسی زانکۆی سەڵاحەددین دەکەین، بۆ پێدانی هۆڵی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆکەیان، سوپاسی تایبەتیش بۆ دکتۆر بەسیم عیسا بەرێوەبەری هۆڵەکە، ئەمڕۆ لەگەڵمان ماندوو بوو، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوەی ئازیز هەر شادبن.
#سەفین کانەبی#
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
#29-12-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,590
Scrivi il tuo commento su questo articolo!