وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات: کۆی هەناردەی نەوتی ساڵی 2018 گەیشتوەتە ملیارێک و 277 ملیۆن و 37 بەرمیل کە کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوت کڕیویانە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لە سایتی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق پێنجشەممە 3ی کانوونی دووەم، بڵاوکراوەتەوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ئاشکرایکردووە تێکڕای هەناردەی مانگانەی نەوت 106 ملیۆن و 472 هەزار بەرمیل بووە، بەتێکڕاییش ڕۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
کۆمپانیاکە ڕونیکردووەتەوە ئه و داهاتەی لە هەناردەی نەوتی خاو بەدەستهاتووە 83 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە، نرخی بەرمیلێک نەوتیش بەتێکڕایی 60 دۆلار و 488 سەنت بووە.
سۆمۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە :37 کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئاسیایی و ئەمریکی و ئەوروپی نەوتی عێراق-یان کڕیووە.
دابەزینی نرخەکانی نەوت بۆ خوار 60 دۆلار کاریگەری گەورەی هەیە بۆ سەر ئابووری عێراق کە بودجەکەی بەڕێژەی 95% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.[1]
#04-01-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,389
Scrivi il tuo commento su questo articolo!