هاووڵاتییانی خەڵکی شاری #مەریوان#، بە جێگای شارەداری بۆ پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵەکانی ناو ئەو شارە، دەستیان بە چاندنی دار لەو کەندو لەندا، کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش پڕنەکردنەوەی چاڵ و چۆڵەکانی ناو شاری مەریوان، هاووڵاتییانی ئەو شارە، لە جێگای پڕکردنەوەی ئەو قووڵکانە، داریان چاند.
یەکێک لە دانیشتوانی ئەو شارە دەڵێت: سەرەڕای چەندین ناردنی چەند نامە و داواکاری، بۆ شارەداری شاری مەریوان، سەبارەت بە پڕکرددنەوەی ئەو چاڵوچۆڵانە، داواکارییەکانمان لە لایەن ناوەندەی پەیوەندییدارەوە، بێئاکام، مایەوە.
ئەو هاووڵاتییە هەروەها دەڵێت: پاش بێئاکام بوونی داخوازییەکەمان، خۆمان دەستمان بە چاندنی دار و نەمام لەو چاڵ و چۆڵانە کرد.[1]
#05-02-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,287