هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، #شەڕڤان#ەکانیان لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپەچەتەکانی سەر بە تورکیا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، (ڕێکەوتی 10ی شوبات\20ی ڕێبەندان لە دژی گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی کەفەر کلبن-ی شارۆچکەی عەزاز لە باکووری حەلەب کە دەستیان بە دەوریە کردبوو، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێنراوە و 3 چەتەش بەسەختی بریندار بوون.)[1]
#11-02-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,236
Scrivi il tuo commento su questo articolo!