لە بیستەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆدا، هەموو ئه و هێزانەی دەستیان هەیە له و پیلانگێڕییەدا شەرمەزار دەکەین و ئیدانەیان دەکەین. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت، چالاکییەکانی ئیدانەکردن بەردەوام دەبن.
ڕێبەر ئاپۆ 20 ساڵە لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک درێژە بە بەرخۆدانێکی مێژوویی دەدات و لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی ڕوانگەی ئازادی پێشکەش دەکات.
بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی پیلانگێڕییەکه بەڕێزەوە یادی شەهیدانی [ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن] دەکەینەوە کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە چەپەرێک لە ئاگر، بەڵێنی بەدیهێنانی خەونەکانیان دووپات دەکەینەوە.
بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان پیلانگێڕی پووچەڵ کرایەوە، بەڵام پیلانە خراپەکانی پیلانگێڕان هێشتا بەردەوامن. پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی سەر کوردستان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، چونکە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی گەلی کوردستان و گەلانی هەرێمەکەیە.
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن مانگرتنەکان لە خواردن دەستیان پێکردووە و ئەم چالاکییە لە زیندانەکان و زۆر شاری ئەورووپاش بەردەوامە.
بۆ ئەوەی ئێمە بە ژیانی بێ ڕێبەر ئاپۆ بڵێین [ئیدی بەسە] و بۆ یەکگرتنی بەرخۆدێرانی ستراسبۆرگ، لە 16ی شوبات (ڕۆژی شەممه) دا پێویستە هەموو کەس ڕوو لە ستراسبۆرگ بکات.
#13-02-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,869
Scrivi il tuo commento su questo articolo!