بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای #سلێمانی# لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیکردنی هەشت ڕاوچی ڕاگەیاند، هاوکات دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی هەشت ڕاوچی لە سنووری شارۆچکەی ماوەت-ی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
عەمید هێمن کەمەرخان ئەفندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی دەرچونێکی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارۆچکەی ماوەت بۆ سنووری گوندی 'کوڕەداوێ'، توانییان هەشت سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە بەمەبەستی ڕاوکردن هاتبوونە سنوورەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەستیان گرتووە بەسەر، پێنج چەکی جۆری تاپڕ، سێ دەستە داو، نۆ باڵندە لە جۆری کەو، و دوو ئۆتۆمبێل دا.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوان کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.[1]
#26-02-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,756
Scrivi il tuo commento su questo articolo!