هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چالاکیی #شەڕڤان#ەکانیان لە دژی چەتە و سەربازانی سوپای تورک کە لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا جێگیر بوون، بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:
(27ی شوبات\8ی ڕەشەمە شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی نێوان گوندی سینکا و ناوچەی شەرا دژی مۆڵگەیەکی چەتەکانی سوڵتان موراد چالاکییەکیان ئەنجام دا. 2 چەتە بە ناوی موستەفا ئەبوو ئەیهەم و ئووسامە چەلۆ بەسەختی بریندار بوون.
28ی شوبات\9ی ڕەشەمە شەڕڤانانمان لە دژی بنکەیەکی گرووپی چەتەکانی فرقەی تاسیعە لە ناوچەی ڕاجۆ چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
28ی شوبات\9ی ڕەشەمە شەڕڤانانی ئێمە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ئەندامانی گرووپی چەتەکانی ئەحراری شام-ی تێدابوون لەسەر ڕێگەی گوندی تەلال عینەب-ی سەر بە ناوچەی باب چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا و 3 چەتە کوژران.)[1]
#01-03-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,360
Scrivi il tuo commento su questo articolo!