ناو: هێمن
نازناو: شاسواری
ناوی باوک: قادر
هێمن قادر حسێن ناسراو بە شاسواری لە ساڵی 1982دا و لە شارۆچکەی زەڕایەن لە دایک بووە و هاوکات لەگەڵ کاری وەرگێڕاندا دەرچوی زانکۆی سلێمانی/ خوێندنی ئیسلامییە و جیاواز لەوەش دەرچوی کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلانە، لە ئێستادا ئەفسەرە لە هێزی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، کاری وەرگێڕانیش ئەنجام دەدات.
لە ساڵی (2010) وە دەستی بە کاری وەرگێڕان کرد، بەرهەمە سەرەتاییەکان لە بواری پەروەردەکردندا بوو دواتریش بابەتی یاسایی و گەشە پێدانی مرۆیی لە خۆ گرت و تاکوو ئێستا (2018) نزیکەی (25) بەرهەمی وەرگێڕانی هەیە، کە (18) بەرهەمیان بڵاوبوونەتەوە و هەندێکیشیان لە ئامادە کاریدایە بۆ چاپ کردن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,766
Scrivi il tuo commento su questo articolo!