ناوی تەواو: ئازاد تەها عەلی
لە ساڵی (1978) لە گوندی (سوێرەڵە) ی سەربە شارۆچکەی چوارتا لە پارێزگای #سلێمانی# لە باشووری کوردستان لەدایکبووە.
لە ساڵی 1999 پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان بەشی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە. لە ساڵی 1999 لەکاتی ڕاهێنان بۆ مامۆستایی ئاوازی بۆ 3 هۆنراوەی منداڵان داناوە تاکوو بکرێنە گۆرانی منداڵان، بەڵام کەس هاوکاری نەکردووە بۆ تۆمارکردنیان بۆ تەلەڤزیۆن و تۆمار نەکراون.
هەر هەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ شانۆگەری (کاوەی ئاسنگەر) کردووەو لەنەورۆزدا لەقوتابخانەی (شەهید کەمال کوردی) پێشکەشکراوە.
ساڵانی کاری مامۆستای ئامادەکردن و دەرهێنانی بۆ چەند شانۆگەری تری منداڵان کردووە.ْ
لە ساڵی 2008 بەدواوە کاری وەرگێڕانی چیرۆک و بابەتی زانستی تایبەت بە منداڵان دەکات تا ئێستا زیاتر لە 300 پەڕتووکی چیرۆک و بابەتی زانستی تایبەت بەمنداڵانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی شیرینی کوردی و لە گۆڤارەکانی (منداڵی سەردەم - پەپوولە-جگەرگۆشەکان -گوڵەکان - جۆلانێ) دا بڵاویکردونەتەوە.
ساڵی 2013 بیرۆکەی چاپکردنی 100 پەڕتووکی منداڵانی هەبووە.
لە کۆتایی هەمان ساڵدا خانەی سمۆرە بۆ ڕۆشنبیری منداڵان یەکەم پەڕتووکی بەناوی (خۆراک) بۆ چاپکردووە...
بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانی پەڕتووکەکانی تری چاپبکات و لە 3 دەزگای چاپ (69) پەڕتووک لە پەڕتووکەکان ونبوون و فەوتاون.
لە گۆڤاری منداڵی سەردەم لە ژمارە (63) بە دواوە لاپەڕەی تایبەتی هەیە بەناوی (بەدەستی خۆم) کە گۆشەیەکی بەردەوامە لە گۆڤارەکەو منداڵان فێری ئیشی دەستدەکات تا ئێستا کە ژمارە (122) ی گۆڤارەکە بڵاوبوەتەو بەردەوامە.
ئازاد تەها ئەم بابەتە لەزمانی ئینگلیزییەوە وەردەگێڕێ بۆ زمانی شیرینی کوردی.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان و دەرچونی ژمارە (100) ی گۆڤاری گوڵەکان ساڵی 2015 خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن گۆڤاری گوڵەکانەوە پێبەخشراوە..
بەرهەمەکانی:
زیاتر لە 300پەرتووکی منداڵانی وەرگێڕاوە.
بەرهەمی چاپکراوی هەیە بەناوی (خۆراک) .
ئازاد تەها ئێستا 2022 مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە قوتابخانەی شارۆی بنەڕەتی لە سلێمانی.
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/azad.taha.5=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئازاد تەها عەلی=KTML_Link_Facebook_End=