هاوڕێیان، هاوبیران و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان!
هەروەها که دەزانن، ساڵانێکه چالاکانی مەدەنی، لەژێر گوشار، دەستبەسەرکرانی نایاسایی و تەنانەت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هەر له دوادەستبەسەرکرانی نایاسایی چالاکانی مەدەنی، چەند ڕۆژ پێش، سێ کەس له چالاکانی شاری #سنە# دەستبەسەر کران، که دوو کەسیان به شێوەی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چارەنووسی یەکێک له و ئازیزانه به ناوی خاتوو #زارا محەمەدی# نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وەکوو چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، به ڕێخستنی کەمپەینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مەدەنی و بەتایبەت خاتوو زارا محەمەدی، دەستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردووە.
خەڵکی خاوەن هەڵوێست و هە ڕوەها دەزگا پێوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوه که کۆکردنەوەی واژۆ تەنیا هەڵمەتی یەکەمه و له ئەگەری ئازادنەکردنی زووبەزوویی خاتوو زارا، هەڵوێست و کردەوەکانیشمان ڕادەگەیەنین.
چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
7ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
#28-05-2019#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,389
Scrivi il tuo commento su questo articolo!