ناوی کتێب : زۆرلێکردن لە ئیسلامدا نییە:کێشەی هەڵگەڕانەوە و هەڵگەڕاوەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. تەها جابر عەلوانی / ئیسماعیل سەید ئیبراهیم
زنجیرە :2
ژمارەی لاپەرە : 110
ساڵی چاپ : 2007
کورتەیەک دەربارەی :
ئەم کتێبە وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە سەبارەت بە ئازادی لە هەڵبژاردنی ئایین، لەوانە ئایا سزای ئەو کەسەی ئایینەکەی دەگۆڕێت لە ئیسلامدا, کوشتنیەتی وەک جێبەجێکردنی حەدێک؟ ئایا بەڵگەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە؟ ئایا زانایان بەگشتی بەتایبەت حەنەفییەکان ڕاوبۆچونی تایبەتیان نییە لەم بارەیەوە؟ ئایا پێغەمبەری خودا ئەم سزایەی جێبەجێ کردووە؟ بۆچی پێغەمبەری خودا (دروودی خودای لەسەر) مونافیقەکانی نەکوشت, کاتێک پیلانیان گێڕا لە دژی و ئازاریان دا, خۆ مونافیق لە کافر تاوانبارترە؟ ئایا کوشتنی هەڵگەڕاوە لە ئیسلامدا, کۆدەنگیی زانایانی لەسەرە؟ ئایا ئیمام ئەبو بەکر لەبەر گۆڕینی ئایینەکەیان شەڕی کرد لەگەڵ هەڵگەڕاوەکان یان لەبەر هۆکاری تر؟ ئایا بیروباوەڕی دەروونی دێتە دی بەزۆر , واتە بە زەبری شمشێر و زۆرلێکردن؟ ئەمە و چەندین پرسیاری تر و وەڵامەکانیان, تەوەرەکانی ئەم کتێبە پێک دەهێنن و بە شێوەیەکی زانستی و میتۆدی و پشتبەست بە بەڵگەی دەق و لۆجیک تەواوی بابەتەکانی دەخاتە ڕوو.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
Leggi il libro: زۆرلێکردن لە ئیسلامدا نییە:کێشەی هەڵگەڕانەوە و هەڵگەڕاوەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستا
Scaricare total:
377 volte
Preghiamo tutti gli scrittori, traduttori ed editori per informarci se non sono d'accordo per avere i loro libri scaricati dal server di Kurdipedia .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,645