لە ڕێکەوتی #15-10-1992# لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە بنەچەدا خەڵکی گوندی سەنگاوە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.
باوکی ناوی (عومەر عەلی) یە و دایکیشی ناوی (خەدیجە محەمەد)ە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (خەبات) ی بنەڕەتی و قۆناغەکانی ناوەندیی و دواناوەندیشی لە قوتابخانەی (تاڤانی کچان)تەواوکردووە.
دەرچووی بەشی ئینگلیزی یە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بۆ زانکۆی سلێمانی و لە ساڵی 2014- 2015 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە پلەی (باش)ە وەرگرتووە.
لە بەرواری#01-04-2018# دەستی بەکاری وەرگێران کردووە و لە ئێستادا کۆمەڵێک کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێراوە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,036
Scrivi il tuo commento su questo articolo!