$باکووری کوردستان$
- لە پیران-ی #ئامەد#، لە دەشتایی گەڕەکی پیرەژمان، ڕۆژی 10ی ئەیلول لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا سدکا ئاککوم و حسێن ئۆلگاچ دەستگیر کرابوون، ئەمرۆ بە بیانووی 'هاوکاریی ڕێکخستن'یان کردووە زیندانیی کران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- عیرفان ڕەشیدی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری #پاوە#، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ ممنوع الخروجی لە ئێران، خۆناساندن و واژۆدانی بەردەوام بە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ پشتڕاستکردنەوە لە ئەنجامنەدانی چالاکیی سیاسی و مەدەنی بۆ ماوەی دوو ساڵ، مەحکووم کرا.[3]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی نەبەز (کاوە) کیانپوور خەڵکی شاری #سنە#، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[3]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی محەممەد هادیزادە، تەمەن 25 ساڵ، کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی یووسف ئاوای ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی دۆڵی باڵەییانی شارەدێی #قەسرێ# و بەوهۆیەوەش کارەبای ناحیەکە پچڕا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #عەفرین# کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. دەوترێت کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراو و بریندار هەیە.[2]
- چەتەکانی فەیلەقی شام سەربە دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دێربەلووتی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین 9 کەسی مەدەنییان ڕفاندووە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندەکانی بێنێ و ئیقێبەی ناوجەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.[2]