هەڵمەتی پاککردنەوەو ئاودانی پارکی گشتی سەیدسادق
پاش ئەوەی لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی کەمپینەکەمان و هێنانە سەر خەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دادگای سەیدسادق بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو کەسەی کە پارکەکەی پێدرابوو، لە میانی هەوڵ و کارەکانمان بۆ بوژاندنەوەی پارکی گشتی سەیدسادق، بە هاوکاری شارەوانی سەیدسادق، هەڵمەتی پاککردنەوەو ئاودانی پارکی گشتی ئەنجام دەدەین.
بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە لەم هەڵمەتەدا هاوکارو پشتیوانمان بن و لەگەڵمان بەشداربن بۆ دەربازکردنی پارکەکە لەو وێرانەییەو ئاوەدان کردنەوەی.
ڕۆژی 5 شەممە، بەرواری 8 8 2019، کاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی هەڵمەتەکە دەستپێدەکەین.
کەمپینی بوژاندنەوەی پارکی گشتی سەیدسادق