نووسەر و ڕۆژنامەنووس
هۆشیار جەمال ڕەفیق
لە دایکبووی 29-08-1992 لە شارەدێی (بازیان) ی سەربە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە بازیان تەواوکردووە.
بڕوانامەی بەکالۆرێسی هەیە لە بەشی جوگرافیا. زانکۆی سلێمانی.
ئێستا (2019) ماوەی چوارساڵە کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات و بابەتەکان و نووسین و وتارەکانی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژنامەی هەواڵ، چاودێر، زۆربەی وێب سایتەکە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە هەروەها لە ڕۆژنامەی ڕۆژان و ڕۆژنامەی دیارکهین کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەبێتەوە بابەتەکانی بڵاوکردۆتەوە.
زۆربەی وتارەکانی ڕەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتییە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,613