بەرپرسی هێڵی گەرمی 119ی فریاکەوتنی خێرا لە #سلێمانی#، دەڵێت: لەگەڵ کارابوونی هێڵی گەرمی 119، سکاڵاکانیش ڕوویان لە زیادبوون کردووە، لەبەرئەوەی ئێستا خەڵک هۆشیار بووە و داوای مافی خۆی دەکات.
هێلی گەرمی 119 بۆ بەدەنگەوەچوونی ئه و هاووڵاتیانەیە کە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت لەهەرکوێیەک بن
جووتیار ناسر بەرپرسی هێلی گەرمی 119 لە سلێمانی، وت: ئامانج لە دروستبوونی ئەم هێڵە کەمکردنەوەی کێشەی خەڵکی و چارەسەرکردنی کێشەکەیە، لەهەمانکاتدا بۆ ئەوەیە بتوانین کۆمەڵگە هۆشیار بکەینەوە لەوەی کاتێک تووشی کێشەیەک دەبن ڕێگەڕاستەکە بگرنەبەر. ئەم هێڵە لە 26/10/2018وە کاراکراوە بەهەماهەنگیی #وەزارەتی ناوخۆ# و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. هێڵەکە 24 کاتژمێر بە بەردەوامی وەڵامی پەیوەندییەکانی هاووڵاتیان دەداتەوە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری. کارمەندەکانی ئەم هێڵە لە 4 کچ و 7 کوڕ پێکهاتوون، هاوکاریی تەواوی ئه و هاووڵاتیانە دەکەن کە پێویستیان پێیانە. هەروەها حاڵەتی فریاکەوتنمان هەیە لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی 104 دا، چونکە هەندێجار ئه و کەسەی پەیوەندیی دەکات دوورەدەستە و بەهاوکاریی ئەوان دەتوانین کەسەکە لە مەترسی ڕزگار بکەین.
نەقیب جووتیار وتیشی: هێڵی گەرمی 119 بێبەرامبەرە و لە هەموو تۆڕەکانەوە هاووڵاتی لە هەر شوێنکەوە پەیوەندیی بە هێڵ-ەکەوە بکات ڕاستەوخۆ داخڵی ئه و نووسینگەیە دەکرێت کە سەر بە ناوچەکەیەتی.
ئەوانەی وەڵامی پەیوەندییەکان دەدەنەوە دەبێت ڕاهێنراون بن بۆئەوەی لەبارودۆخی کەسەکە تێبگەن
جووتیار ناسر دەڵێت: هەموو ئه و کارمەندانەی لەم هێَڵەدا کاردەکەن ڕاهێنراون و دەورەیان بینیوە، چونکە ئه و کەسانەی پەیوەندیی دەکەن شپرزەن و لە حاڵەتی نائاسایدان، بۆیە دەبێت کەسێک وەڵامیان بداتەوە و ڕێنماییان بکات کە لە بارودۆخیان تێبگات و قسەی لەگەڵ بکەن. ڕۆژ بە ڕۆژ کێشەکان لە زۆربووندان، پەیوەندییەکانیش لە زیادبووندان، بۆیە بەپێی توانای خۆمان توانیومانە هاوکاریی خەڵک بکەین و بچین بەهانایانەوە و بەپێی توانا ڕزگاریان بکەین.
تیم مۆبایل بۆ ئه و کەسانەیە کە ناتوانن بێنەدەرەوە و پێویستیان بە هاوکارییە
نەقیب جووتیار وتیشی: هەندێ حاڵەت هەیە کەسەکە ناوێرێت بێتەدەرەوە، لەم حاڵەتەدا (تیم مۆبایل) هەیە لەناو بارەگادا، بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەی کەسەکە دەچنە ئه و شوێنەی کەسەکەی لێیە و قسەی لەگەڵدا دەکەن، پاشان فۆرمی کەسەکە پێشکەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی دەکرێت و دەچن بۆ لای کەسەکە. ئەوانەی دەچن ڕاوێژکاری یاسایی و کۆمەڵناسیان تێدایە. یەکێکی تر لە کارەکانی تیم مۆبایل بڵاوکردنەوەی هێڵی گەرمی 119یە بەشێوەی دەورات لەناو خوێندنگەکاندا، بۆئەوەی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر توندوتیژییەک پەیوەندیی بە هێڵ-ەکەوە بکەن.
لە دادگا کەیسەکان یەکلایدەبنەوە
بەرپرسی هێلی گەرمی 119 لە سلێمانی، هەروەها دەڵێت: پاش ئەوەی کەسەکە پەیوەندیی بە 119 دەکات و داوای هاوکاریی دەکات، سەرەتا پێش ئەوەی سکاڵا بکات ڕێنمایی و ئامۆژگاریی تەواو دەکرێت، ئەگەر ئەنجامێکی نەبوو ئەوکات ئەگەر کەسەکە ویستی سکاڵا بکات، دەچێتە یەکێک لە نووسینگەکان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات، پاشان دەدەرێتە دادگا و پاش لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دادگا کەیسەکەی یەکلایدەبێتەوە.
رۆژانە سەروو 150 کەس پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە دەکەن
نەقیب جووتیار ناسر بەرپرسی هێلی گەرمی 119 لە سلێمانی، دەڵێت:لەگەڵ کارابوونی هێڵی گەرمی 119دا سکاڵاکانیش ڕوویان لە زیادبوون کردووە، لەبەرئەوەی ئێستا خەڵک هۆشیار بووە و داوای مافی خۆی دەکات. ئه و پەیوەندییانەی ڕۆژانە بە هێڵی گەرمی 119وە دەکرێت لە سەرووی 150 تەلەفون-ەوە و ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندان. زۆرترین ئه و پەیوەندییانەی دەکرێن هاککردنی فەیسبوک-ە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو لەکچ دەکرێت، ئەمە گەورەترین کێشەیە لەم ڕۆژەدا، لەگەڵ هەڕەشەی مۆبایل.
بەپێ ئه و ئامارانە، ژمارەی ئه و کەسانەی لەماوەی ئەم ساڵدا پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 119وە کردووە لە هەزار و500 کەس زیاترە.[1]