لەسەر فەرمانی #قوباد تاڵەبانی# لە ڕێی قائیمقامیەتی #سلێمانی#یەوە وێنەیەکی سەرۆک #مام جەلال# لادەبرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی هەڵدەواسرێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێنەکە لادەبرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژە ی بە وە کردوە، لەم ڕوونکردنەوەیەدا بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین هۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی دونیاو عێراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیەو لەناو دڵ و دەرونی هەموو گەلی کوردو عێراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانین لە هەموو کۆچەو کۆلانێک وێنەی سەرۆک مام جەلال هەڵبواسرێت.
ئاماژەی بە وەشکردوە لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی زۆر بۆ هەموو ئەوانەی کە به و شێوەیە خۆشەویستی دڵ و دەرونی خۆیان دەخەنە ڕوو بۆ مامی گەورە.
قائیمقامیەتی سلێمانی[1].
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,653
Scrivi il tuo commento su questo articolo!