بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، لەبارەی ڕێکەوتنە ڕاگەیەندراوەکەی شەوی ڕابردو 18-10-2019 ئاشکرای دەکات، ئێمە پێشوازی لەڕاگرتنی شەر دەکەین، بەڵام خاک چۆلناکەین.
#ساڵح موسلیم#، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، ڕایگەیاند: هێشتا زانیاریی تەواوەتیمان لەسەر بەندەکانی ڕێکەوتنەکە نییە، ئێمە ئیرادەو ئیدارە و هێزی سەربازی خۆمانمان هەیە، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت.
ناوبراو لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحەدەس) ڕاشیگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرگریان لە ناوچەکانیان کردووە، ئەوەش مافێکی ڕەوایە، بەشێک لە پاشەکشەی تورکیا پەیوەست بوو بەو بەرگریە بەهێزەی کورد کردی بەجۆرێک لە شارۆچکەیەکی بچوکی وەک سەرێکانی 9 ڕۆژە لەبەرامبەر دووەم هێزی ناتۆ دەجەنگێت ئەمە بەرهەمی ئیرادەیە و دەبێت وەک وانەیەک لەمێژوودا بخوێنرێت.
ئەو وتیشی: ئێمە پێشوازی لەڕاگرتنی شەر دەکەین بەڵام خاک چۆلناکەین ولەکاتی هێرش کردنە سەرمان بەرگری لەخۆمان دەکەین.
موسلیم نەیشاردووەتەوە کە بڕوای تەواوی بە ئەمریکا نییە بەهۆی ئەوەی هەر ڕۆژە و شتێک دەڵێت و شتێکی دیکە دەکات، بۆیە چاوەرێ دەکەین بزانین بڕیاری ئێمەش چی دەبێت.
سەرکردەکەی تەڤدەم باس لەوەش دەکات ئەم خاکە چۆل نیە تا هەموان بەکەیفی خۆیان ڕێکەوتنی لەسەر بکەن کەسانێکی لێیە کە ئامادەن بەرگری لێبکەن وئامادەیشی دەربری بۆ ڕێکەوتن بەڵام ناکشێنەوە[1].
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,897
Scrivi il tuo commento su questo articolo!