بەڕێز : سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان : سەرۆکو جێگری حکومەتی کوردستان
بەڕێز : سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وئەندامانی پەرلەمان
بەرێز : جەماوەری کۆردستان و گەرمەسێری جینوسایدو قوربانی
یاداشتی ناڕەزایی کۆمەڵێک دادوەری سنووری دادگای تێهەڵچوونەوەی #گەرمیان# و داواکاری گشتی فەرمانگەی گەرمیان.
لەسۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیمان وە ئەو سوێندەی خواردوومانە کە یاساوەکووخۆی جێبەجی بکەین وەبی دەنگ نەبیین بەرانبەر هەر پێشێلکاریی و سنووربەزاندنیکی یاسا لەلایەن هەرکەسێکەوە بێ، وەدژایەتی گەندە ڵی و گەندڵکاران بکەین. ئاشکرایە گەندەڵی لەهەموو سێکتەرەکانی حکوومەتو دامو دەزگاکاندا بوونی هەیە و کەس نکوولی لەوە ناکاتو حکوومەتی هەرێمیش کارلەسەر پڕۆژەی چاکسازی دەکات، بواروسێکتەری دادوەریش کەم تازۆر بەدەر نیە لەگەندەڵی و پێویستی بەچاکسازییە. لەسنووری دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان ئەڵبەتە کۆمەڵێک گرفت هەبوون پێویست بوو چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی گەورە تر نەبن کەزیاتر گرفتەکان پەیوەندی بەشێوازی مومارەسەی ئیداری وکارگێری بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە هەبوو لەگەڵ کۆمەڵیک دادوەری دادگاکانی سنووری خۆی وە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان و چەند ئەندامێکی داواکاری گشتی، بەڵام مخابن ئامادەیی بەدی نەکرا سەرەرای چەندین هەوڵ لەلایەن چەندین کەسەوە ئەو بەردەوام بوو لەسەر ئیدارەی قەیرانەکان بەشێوەیەک کەشیک درووست بوو ئەستەم بوو کاری لەگەڵ بکرێ بۆیە پەنابرا بۆ ئەنجوومەنی دادوەری کەمەرجەعەو پێویستە کێشەکان بەئالیاتی یاسایی چارەسەربکات بۆ ئەو مەبەستە پێنج دادوەر سەردانی جێگری ئەنجوومەنی دادوەریان کردبوو وە یاداشتێکیان پێی دابوو، ئەویش پێی وتبوون ئەو کەسە سەر بە زۆنی سەوزە بچن سەردانی بەرپرسانی حیزبی و حکوومی ئەو سنوورە بکەن وەناوی چەن بەرپرسیکی پێ وتبوون ئەوانیش چەند سەردانێکیان کردبوو بەڵکوو کۆتایی بەگرفتەکان بێ وڕەوشی دادوەری سنوورەکە ئاسایی بێتەوە بەڵام هیج ئەنجامێکی لێ سەوز نەبوو بۆیە جارێکی تر درایەوە لەدەرگای ئەنجوومەنی دادوەری وپاش چەند سەردانیک هاتنەسەر خەتو بڕیاریان دا لیژنەیەک بنێرن و لەنزیکەوە لێکۆڵینەو ە ئەنجام بدات وەلیژنەکە سەرۆکی داواکاری گشتی تیابوو بەڵام ئەوەی تووشی شۆکی کردین وە جێگای سەر سورمان بوو تەنها سەرپەرشتیارێکی دادیان ناردبوو وە تەنها ووتەی سکاڵاکارانی وە ڕگرتبوو بێ ئەوە ی خۆی ماندوو بکات وەوەکوو پێویست و پیشەییانە و بێ لایەنانه ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بکات وە بەڵگەکانی وە کوو پێویست نەخستۆتە ڕوو وە فەرامۆشی کردووە وپێشکەشی نەکردووە. ئیمەی سکاڵاکار کە نریکی 15 کەس بووین و ئومێدیکی زۆرمان لەسەری هەڵچنیبوو تووشی شۆک بووین کاتێک هەموومان بەقودرەتی قادر بووین بە تاوانبارو سزای نەقڵی هەندێکمان بۆ سنووری تێهەڵجوونەوەی #هەولێر#و #سلێمانی# وسەرجەممان ئیحالە بکرێین بۆ لیژنەی کاروباری دادوەران و داواکارانی گشتی بۆ دادگایی کردنمان کە لەوانەیە سزاکانمان بگاتە کۆتاییی هێنان بەڕاژەمان و سزایی تری جۆراوجۆر. ئێمە ئەم بڕیاڕەی ئەنجوومەن بەتوندی ڕەددەکەینەوە وە بە ناییاسیی دەزانیین چونکە هەر لەسەرەتاوە پووچەڵە چوونکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێکی چەواشە کاری تەنهاکەسێک دەرچووە. بۆیە داواکارین ئەم سزا جەماعیە بەزووترین کات پووچەڵ کەنەوە و لیژنەیەکی تر کە لە پەرلەمان وئەنجوومەنی پێک بهینرێ بە مەرجێک هەژموونی سەرۆکی دادگای تیهەڵچوونەوە لەو ماوەیەدا هەلپەسێردرێ بۆ ئەوەی دادەوەر وفەرمانبەران بتوانن ئازادانە ووتە بدەنو لەژیر هەرەشەی سزاداندا نەبن وە ئێمە مانگرتن لەسەرجەم جێگرایەتێکان ڕادەگەیەنیین تاوەکوو داواکاریەکانمان لە چاکسازی وچارەسەری ڕیشەیی گرفتەکان ئەنجام نەدرێ بەئومێدی چەسپاندنی یاساو گەڕانەەی ماف بۆ خاوەن مافەکان. بژی ئازادی بژی دادپەروەری بژی سەروەری یاسا بمێنن بە خۆشی.
کۆمەڵێک لەدادوەران و
و ئەندامانی داواکارانی گشتی سنوری دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان
و فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان
#05-11-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,173
Scrivi il tuo commento su questo articolo!