کۆمەڵێک نووسەر
لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2020
پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە پەرتووکێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر پەرتووکێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت. پاڵنەری ئەم پڕۆژەیە هەر بەتەنیا ئەو بۆشاییە فکرییە گەورەیە نییە کە لەناو کایەی فەرهەنگی و فەلسەفیی کوردیدا هەیە، بەڵکوو هەڵەتێگەیشتن لە چەمکەکان و ڕاڤەی هەڵە بۆیان، پاڵنەرێکی گەورەتری ئەم پڕۆژەیەیە.
ئەگەر تەماشای مێژووی هاتنی چەمک و زاراوەکان بکەین بۆ ناو زمانی کوردی، ڕەنگە بە باشی هەست بەوە بکەین کە هەریەکێکیان لە سەرەتادا بە فۆڕم و ناوەرۆکێکی تاڕادەیەک جیاواز لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆیەوە هاتووە، بەڵکوو بەشی زۆریان بەدووریش نەبوون لە شێواندن و هەڵەتێگەیشتن و بەهەڵە بەکارهێنان، کە هەموو ئەم لادانانەش بەهۆی کاریگەرییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریانهەڵداوە. هەر بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە هەتاوەکوو ئێستا بەهەڵە و نەشارەزایی بە شان و باڵی هەندێک چەمکدا هەڵدەدرێت و هێرشی بێ بنەماش دەکرێتە سەر هەندێک چەمکی دیکە.
Nota: il file PDF di questo libro non è disponibile , per favore aiutatemi Kurdipedia per ottenere questo file ! Invia libro Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,827