لە مانگی ئەیلولەوە و تا ئێستا لە ئێران بە هۆی ئەنفلۆنزای باڵندە و بەرازەوە نزیکەی سێ هەزار کەس چارەسەریان وەرگرتووە و 110 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر شاری #وان# و شارەکانی تری سەر سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.
لەم ڕۆژانەی دواییدا ژمارەیەک گەشتیار کە سەردانی وانیان کردبوو، سەردانی پزیشکیان کردووە. لە مانگی کانونی یەکەم و کانونی دووەمدا ژمارەیەکی زۆر کەس سەردانی وانیان کردووە و داوای چارەسەریان کردووە.
سەزەر ئۆرەچ هاسەرۆکی لقی وانی (سەس) لەبارەی ئەم گرفتە وتی، بەداخەوە ئەنفلۆنزای بەراز و باڵندە لە وانەوە لە وڵات بڵاودەبێتەوە. بە پێی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە هۆی ئەنفلۆنزای بەراز و باڵندەوە زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و بەسەدان کەسیش لەژێر چاودێری پزیشکدان. پێویستە لە دەروازەکان پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە سەردانی وان دەکەن.
ئۆڕەچ ڕاشیگەیاند، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەسێک بە هۆی نەخۆشیەکی بە گۆمانەوە مردووە و وتی، زۆر کەس بە هۆی نەخۆشی کە گۆمانی ئەوە دەکرێت ئەنفلۆنزا بێت، لە ژێر چاودێریدان.[1]
#13-01-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,762
Scrivi il tuo commento su questo articolo!