سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بێوەستان هێرش و بوردۆمانەکانیان بەردەوامی پێدەدەن و لەو چوارچێوەیەدا:
13ی کانونی دووەم سوپای داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مشرەفا و گوندەکانی دەوروبەریان بە چەکی قوڕس تۆپباران کرد.
گروپە چەتەکان و سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس، هاوەن و ئۆبۆس، گوندەکانی سەیدا، ئەلهۆز، ئەریدا، بیر کینۆ، ئیبراهیم ئەلکوردی، مەردودا، خربت بەگەر و دەورەبەری ڕێگای ئێم4ی نێودەوڵەتیان بە سەختی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانی 15ی مانگدا #شەڕڤان#ێکمان بە سەختی بریندار بوو. دواتر شەڕڤانەکەمان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو. هەروەها زیانی مادی بەر هاوڵاتیانی ناوچەکە کەوت.
لە لایەکی ترەوە یەکینەکانی دژە تیرۆرمان 14ی کانونی دووەم لە دێرەزۆر لە چالاکیەکدا ئەبو ئەلوەرد ئەلعێراقیان کوشت کە بەرپرسی نەوت و ئابوری شانە نووستووەکانی #داعش# بوو و چالاکی چەتەکانی لە هەرێمەکە بەڕێوەدەبرد، هەروەها چەتەکی تریش کە ناوی نەزانرا کوژرا. دەست بە سەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و بەڵگەشدا گیرا.[1]
#19-01-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,629
Scrivi il tuo commento su questo articolo!