ەڕێوەبەرایەتی ئاوی #هەولێر# ئاشکرایدەکات کە زیاتر لەسەدا حەفتای دانیشتووانی هەولێر پارەی ئاو قەرزدارن و دەشڵێت: هاووڵاتیان زیاتر لە پەنجا و دوو ملیار دینار پارەی ئاو قەرزدارن و تا دێت ڕێژەی قەرزەکانیش زیاتر دەبێت.
ئاری ئەحمەد، بەرێوەبەری ئاوی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: کۆکردنەوەی پارەی ئاو کێشەیەکی گەورەیە، چونکە یاساکان هاوکارنین بۆ وەرگرتنی پارەی ئاوی ماڵان لەکاتی خۆیدا بۆیە تاوەکو ئێستا پارەی ئاوی ماڵان بە تەواوی کۆنەکراوەتەوە بگرە پارەیەکی زۆری ئاو لای خەڵکە.
وتیشی: ئێستا لە هەولێر زیاتر لە هەشتا گەڕەک هەن کۆکردنەوەی پارەی ئاو لەو ژمارە زۆرەی گەڕەکەکان کارێکی ئاسان نەبووه بۆیە دوای دانانی پێوەری میکانیکی بۆ ماڵان کۆکردنەوەی پارەکەش دراوە بە کۆمپانیاکان، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لەسەدا حەفتای خەڵک پارەی ئاو نادات.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: لەڕێگەی کاروباری ڕۆژانەی خەڵک هەوڵدەدەین خەڵکی ناچاربکەین بە گەڕاندنەوەی پارەی ئاو بەتایبەت لەکاتی تاپۆکردنی خانوو.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر تەنیا لە دواین مانگی ساڵی ڕابوردوو واتا لە مانگی 12ی ساڵی 2019 پارەی ئاوی ماڵان زیاتر لە سێ ملیار و 700 ملیۆن دینار بوو.
هەر بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی لەسەدا 30% کۆی گشتی قەرزەکانی دواین مانگ.[1]
#01-02-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,502
Scrivi il tuo commento su questo articolo!