هاووڵاتییانی بەقەدر، هاونیشتمانانی بەڕێز،
لەلایان گشت بنەماڵەی #ماملێ# وە پڕبەدڵ سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی گشت لایەن و چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواری دەکەین کە لە ناوخۆی وڵات و لە دەرەوەی وڵات، کە لە هاوخەمی کۆچی هەتایی گەورەی خانەوادەمان و هونەرمەندە ڕۆحسوکەکەی خۆتان، (جەعفەر ماملێ)، ئەوپەڕی گەورەییتان نواند و بە شێوەی جۆراوجۆر هاوسۆزی خۆتان دەربڕی. شەپۆلی ڕاگەیاندنی هەستی هونەردۆستانە و نیشتمانپەروەرانەتان ئەوەندە گەرم و دڵسۆزانە بوو کە باری قورسی ئەو خەمەی لەسەر سووک کردین و ئاوپڕژێنی دڵی بەسۆمان بوو.
ڕەنگە لە توانامان دا نەبێت کە یەک بە یەک وەڵامدەرەوەی وشە جوانەکانی هەستی پاکی کوردانەتان بین بەڵام، ئەوەندەمان لەدەست دێت تا دەستمان بۆ ئێوە بە سینگەوە بنێین و کڕنۆش بەرینە گەورەیی و ئاستی بەرزیی نرخ و ئەمەکداریتان.
بەقەد دونیایەک سپاس و بە ئەندازەی دەریایەک پێزانین پێشکەشی ئێوە خەڵکی بەئەمەگی کوردستان دەکەین. هیوادراین تەمەنی ئێوەی بەڕێز درێژ بێت و هەمووکات شادی و خۆشی میوانی ماڵتان بێت.
بە سپاسەوە
ماڵباتی ماملێ
سپاس کە هاوخەممان بوون.
بژین بۆ کوردستان
#22-02-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,987
Scrivi il tuo commento su questo articolo!