ئەمڕۆ نیوەڕۆ 13/3/2020 کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ لەنەخۆشخانەکەمان چەند کەسێک لەکاتی سەردانیان پابەندی ڕێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سوک لەنێوانیان ڕوویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارەتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانە و لەئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگەو پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بەسوکی بریندار بوون و دواتر بابەتەکە ڕێچکەی یاسایی خۆی وەرگرت و سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە.
سوپاس بۆ خوا ڕەوشەکە زۆر ئارامە و لەکاتی ئێستادا لەنەخۆشخانەکەمان سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێک و پێک پێشکەش دەکرێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هاووڵاتیان
راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
#13-03-2020#
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
ئەمڕۆ 2020/3/13کاتژمێر 01:00 ی نیوەڕۆ لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چەند کەسێک لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پابەندی ڕێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سوک لەنێوانیان ڕوویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارەتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانە و لەئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگە و پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بەسووکی بریندار بوون بۆ ئەم مەبەستە لە پارێزگای هەولێر لێژنەیەک پێک هاتووە بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی سەرپێچیکاران و لە ئێستادا بابەتەکە ڕێچکەی یاسایی خۆی وەرگرتووە و سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا کران، ئێستاکە ڕەوشەکە ئارامە و نەخۆشخانە بەڕێکاری کارەکانی خۆی دەروات و سەرجەم خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی وڕێک و پێک پێشکەش بە هاونیشتیمانیان دەکرێت، بەهیوای تەندرووستییەکی باش بۆ هاووڵاتیان.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
13-03-2020
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,916
Scrivi il tuo commento su questo articolo!