بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
کوردستانییانی خۆشەویست داواتا لێدەکەم مەترسی پەتای ئەم ڤایرۆسە زۆر بەجیدی وەربگرن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان ئازیزەکانتان و هەموو کوردستان سەلامەت بێت، دواکارم لێتان کە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بن. ئەو بەڕێزانە لە پزیشک و فەرمانبەر و پۆلیس و ئاسایش و هەموو ئەوانەی لە خەتی پێشەوەن و خزمەت دەکەن بۆ ئەوەی ئێوە سەلامەت بن، داواکارم لێتان ئێوەش هاوکارییان بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر لە خاڵە سنوورییەکان و لەنێو خودی کوردستان، بۆ ئەوەی ئێوە زیاتر پارێزراوبن.
قەدەخەی هاتووچۆ تاوەکو 01-04 درێژکراوەتەوە و داواکارم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پەیوەندییەکانتان سنووردار بکەن. تکاتان لێدەکەم سەرپێچی ئەو ڕێنماییانە نەکەن، چونکە نەک تەنیا ژیانی خۆتان ژیانی هەموو ئازیزان و خەڵکی کوردستانیش دەخەنە مەترسییەوە.
هیوادارم بەیەکەوە بتوانین ڕووبەڕووی ئەم پەتایە بووەستینەوە و نەهێڵین بڵاوببێتەوە، هاوکاری ئێوە و بە پشتیوانی ئێوە دەتوانێت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بگرێت.
پشت بەخوا هەموومان بەیەکەوە دەتوانین ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە. هیوادارم هەمووتان سەلامەت بن و کوردستانیش سەلامەت بێت.
#23-03-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,997
Scrivi il tuo commento su questo articolo!