تائێستا لە#گەرمیان# پشکنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید 19) بۆ نزیکەی (620) نمونە ئەنجامدراوە، دەرەنجامی هەموشیان نێگەتیڤ بون و خۆشبەختانە کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبون.
ئەم زانیارییە دڵخۆشکەرەیە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ بەردەوامبون لە پابەندبون بە مانەوە لە ماڵەکانمان و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان، نەک بەپێچەوانەوە بە هەند وەرنەگرتنی ئەو ڕێنماییانە و حساب بۆ نەکردنیان، چونکە مەترسی ڤایرۆسەکە تائێستاش بە توندی بونی هەیە و هیچ نەڕەویوەتەوە، بەڵکو تۆمارکردنی بەردەوامی حاڵەتەکانی ڤایرۆسەکە لە ناوچە و شارەکانی دەوروبەر و نزیکی گەرمیان، ڕادەی مەترسیەکە لەسەر ناوچەکەمان زیاتر دەکات.
بۆیە لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، کە تکایە بە گرنگییەوە لە ڕێنماییەکان بڕوانن، لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە و تێکەڵ بە کەس مەبن، بەردەوام بن لە گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیە خۆپارێزییەکان، بەتایبەتی لە دەستشۆردن بەشێوەی دروست و پاکوخاوێن ڕاگرتنی خود.
ئەزمونی وڵاتانی دیکە سەلماندویەتی کە باشترین ئامراز بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە، خۆپارێزیە، لەرێگەی دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تێکەڵ نەبون بە خەڵکی و مانەوە لەماڵەوە، لەگەڵ ڕاگرتنی پاکوخاوێنی بەشێوەیەکی بەردەوام.
بەئومێدی سەلامەتی هەمو لایەک...
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان
#26-03-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,338
Scrivi il tuo commento su questo articolo!