هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) لە بارەی ئەو چالاکییانەی هێزەکانیانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هێزەکانمان ڕۆژی 26ی ئادار لە گوندی ئۆمەرا لە ناوچەی شەرا لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکی هەڵمەتبردنە سەریان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران.
هێزەکانمان ڕۆژی 1ی نیسان لە سەر ڕێگای گوندی برج حەیدەر لە ناوچەی شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتە بە ناوی ئەبو خالید چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەبو خالیدی سەرەک چەتە و 2 چەتەی تر کوژران و چەتەیەکی تریش بریندار بوو و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکێنرا.
هێزەکانمان لە گەڕەکی مەحمودییە عەفرین لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆر مادی بە چەتەکان گەیشت.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا 6 چەتە کوژراون، چەتەیەک بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیش تێکشکێنراوە.
هەروەها سوپای داگیرکەر ناوچەکانی سەر بە هەرێمی عەفرین و شەهبا بە بەردەوامی بۆردومان دەکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.[1]
#02-04-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,875
Scrivi il tuo commento su questo articolo!