نامەیەکی شێخ مەحموودی نەمر لە شاری #سلێمانی#ەوە بۆ شاری بەغدا و ئێزگەی ڕادیۆی کوردی ناردووە کە ئەوسا (عەبدولئیلا)لە جیاتی (فەیسەڵی دووەمی پادشای عێراقەوە)لەسەر دەسەڵات بووە.
شێخ له و نامەیەی بۆدکتۆر نوری ناوێکی نووسیوە لە ساڵی 1951دا بەرنامەی تەندروستی لە ئێزگەی کوردی بەغداوە ئامادە و پێشکەشکردووە، شێخ ڕەخنەی لێگرتووە کە کوردیەکەی تەواو نییە، حەزدەکات بیبینێ.
---------------------------------------------
محترم خوشەویستو عەزیزمان
جەنابی دکتۆر نوری
لە دوای بەیانی ئەحواڵ پرسینو محەبەت اومید ئەکەم بۆ کەمالی سحەتو عاقبەت بن(عاقبەت نووسراوە ڕەنگە عافیەت بێت) دەمێکە لێتان بێ خەبەرین انشااللە باعسی خێر وەهەمیشە ڕوو لە خۆشيا ئەبن هەرچەندە دوور بن بەڵام لای ئێمەو دڵی ئێمەدا هەر نزیکن. بۆخاتری قژبەسەرێ تەرکی دیارو مەحەبەتی خوێشانتکرد من بیستومە ژن هەڵدەگیرسێ بەڵام نەمبیستووە پیاو ڕادوو بکەوێت. ئەوا ئێوەم دی مع هدا دوعا ئەکەین بەشادی لەگەڵیا ڕابوێرن.محەبەتی ئێوەيش ئێمە هەمیشە هەر یاد ئەکەین وێگەلێ دەفعە لە ڕادێودا گوێ لە نەسیحەتە سحیەکانت ئەگرین.حاملی کاغەز شێخ حسێن باوکی کە شێخ حەسەن ناوە شێت بووە بەڵام شێتێکی واش نەبووە کەس ئەزیەت بدات ئێستاکە وا لە شێتخانە لە بەغدا ئومێد ئەکەم بە یارمەتیو یاریدەو هیمەتی ئێوە تەسلیم بە کورەکەی بکرێتەوە بەشکم خوا ڕەحمی پێ بکات ئیتر لەم جیهەتەوە زۆر مەمنون ئەبم و خیتامەن ئیحتراماتم تازە ئەکەمەوە وە مەخسوس ئەحواڵی شەریفتان یاد ئەکەم
ئەحواڵی خانم ئەگەیەنم مەحەبەتی خانم واکاری لێ کردون لە ڕادیودا گویم لی بوو کوردیشتان بیرچوبوەوە بەڵام بیرت نەچێ لەو دونیا هەرکەسە بە زوبانی خۆی (مەرنەموکە)سوئالی لێ ئەکەن. نەکەی کوردی بیر بکەیت وەیا مەحەبەتی خانم لە بیرت بباتەوە