کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# 1ی ئایاری لە گەل، کرێکار، سۆسیالیست و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز کرد کە بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لەدژی سیاسەت و عەقلیەتی قڕکەر و داگیرکەر و فاشیست پێشوازی لە 1ی ئایار دەکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ڕەنجبەر، گەنج و ژنانی هەموو جیهان بە تێکۆشانێکی بەهێز لەدژی هێرش و هەڕەشە گەورەکانی هێزەکانی سەرمایەی گڵۆباڵ کە لە دژی ڕەنجبەر و ژێردەستەکانن، پێشوازی لە 1ی ئایار دەکەن. لە سەر ئەم بناغەیە 1ی ئایار لە ڕەنجدەر، کرێکار، ژێردەستە، ژن و گەنجان پیرۆز بێت کە تێکۆشانی دیموکراسی ئازادی و سۆسیالیزم بەرێوەدەبەن. لە تێکۆشانی لەدژی داگیرکەری و زۆرداریدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
'تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهیدان لەم کەتدا فراوانتر دەبێت'
گەلەکەمان و ژێردەستەکان هەموویان لە 1ی ئایاردا تێکۆشانێکی گەورەی دیموکراسی و ئازادیان بەڕێوەبردووە، لە ناو ئەم تێکۆشانەدا شەهیدی قاڕەمانیان داوە. تێکۆشانێک کە لەسەر هێڵی ئەو شەهیدە قاڕەمانانە بەڕێوەدەبرێت لەم کاتەدا فراوانتر دەبێت و کەسانی تریش شەهید دەبن. لەسەر ئەم بناغەیە، یادی شەهیدانی سەرەتەیایی لە چیکاگۆی، شەهیدانی تەقسیم لە 1ی ئایاری 1977 و لە کەسایەتی فەرماندەی گەورەی گەریلا شەهید ڕەمەزان کەپڵاندا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجیان سەردەکەوێت.
هێزە هەژموونخوازە کاپیتالیستە گڵۆباڵ و دیکتاتۆرە نەتەوە دەوڵەتە هەرێمیەکان بە سەرکێشی داگیرکەری فاشیتی ئاکەپە – مەهەپە لە جەنگی سێیەمی جیهانیدا فشار و داگیرکەری و کۆموڵکوژی لەبەرانبەر گەلی کوردستان، گەل و ڕەنجبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبەن. لەگەڵ ئەوەشدا هەمان سیستم بە ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە و هێرشەکانی خۆیان لەدژی ڕەنجبەرانی جیهان و گەلانی ژێردەستە گەیاندووەتە بەرزترین ئاست. سیستمی ئیمپریالیزم کە بە جەنگی جیهانی سێیەم کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە سیستمێکی نوێی جیهانی کردووە، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی کورد، ژنان و ڕەنجدەران، گەلان و ژێردەستەکاندا، نەک سەرکەوتن، بەڵکو گەیشتوونەتە ئاستی ڕزین و هەڵوەشاندن.
سیستمی کاپیتالیست و فاشیزمی دەوڵەت – نەتەوە پشتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەستووە و هەوڵ دەدات گورزێک لە تێکۆشان و ڕێپێوانی ئازادی گەورەی گەل و ژنانی کورد بوەشێنێت کە دەیانەوێت ساڵی 2020 بکەنە ساڵی ژنی جیهانی و سەدەی 21 بکەنە سەدەی ژن. بەم شێوەیە دەیانەوێت تەمەنی خۆیان درێژ بکەن. بۆیە ئەرکی سەرەکی ژنان، ڕەنجدەران، ژێردەستەکان ئەوەیە کە لەو هێرشانە تێبگەن، لەدژی هێرشەکان تێکۆشانی دیموکراسی و شۆرشگێری بە 1ی ئایار زیاتر کاریگەر و ئەنجامگیر بکەن و بەم شێوەیە تێکۆشان بەڕێوەببەن.
'عەقلیەتی پیاوسالاری هەڕەشە لە ژیان دەکات'
سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر لە جیهان شەڕ و هەڵوەشاندن هەبێت، کۆمەڵکوژی و قڕکردن هەبێت، برسیبوون و هەژاری هەبێت، بێکاری، قەیران و تەنگەتاوی ئابوری هەبێت، نەخۆشی و پەتا هەبێت، هەڕەشە لە سەر زیندەوەران و سروشت هەبێت، تاکە هۆکارەکەی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دەسەڵاتپەرست – دەوڵەتپەرستی پیاوسالاریە.
بەم هۆیەوە هەموو ڕۆژێک زیاتر لە 20 هەزار مرۆڤ لە برسیبوون و بە ئەندازەی ئەوەش بەهۆی نەخۆشی و پەتاکانی سیستمی کاپیتالیست و بە سەدان مرۆڤ بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستدەدەن، بە هەزاران کەس سەقەت دەبن. بە سەد هەزاران کەس، بە ملیۆنان مرۆڤ بە ناچاری کۆچ دەکەن. لەژێر ناوی پەنابەریدا، کۆیلایەتی بەسەریاندا دەسەپێنرێت. بە ملیۆنان ڕەنجبەر لەسەر سنوری برسیبووندان. بە هەزاران ژن و منداڵ لە لایەن عەقلیەتی سەردەستی پیاوەوە دەکوژرێن، دەستدرێژیان لێدەکرێت. بە ملیۆنان گەنج ڕووبەڕووی بێکاری بوونەتەوە، بەم شێوەیە هیوا و خەیاڵەکانیان کۆمەڵکوژ دەکرێن و دەیانەوێت وەک کۆیلە بەکاریان بهێنن. بە هەموو شێوەیەک کلتور و سروشت تالاندەکرێت و جیهانەکەمان کە وەک بەهەشت وایە دەکەنە دۆزەخ. بە کورتی، قڕکردنی کۆمەڵگا، قڕکردنی ژن، قڕکردنی گەلان و کلتور، تاڵانکردنی سروشتەکەمان، کردەوەی ڕۆژانەی سیستمی ئیمپریالیزمی کاپیتالیستە کە قازانج دەکات.
یەکدەستی گڵۆباڵ بە سیاسەت و قسەکانی کە دەڵێت، ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر دەوڵەمەند و هەژار دادەنێت، مرۆڤایەتی دەخاتە ناو قەیرانێکی گەورەی ئابوری و هەوڵ دەدات کۆمەڵگا و هێزە بەرخۆدانڤانەکان بێچالاک بکات، بێتێکۆشان بهێڵێتەوە، بەم شێوەیە تەسلیمیان بکات و خۆی لە ژێر ئەو بارەی کە ڕێگری لە قازانجیان دەکات بدزێتەوە. هێزە سەردەستەکان بە تەنها ڕێگای مردن بۆ کۆمەڵگا دەهێڵنەوە و وا دەکات کە کۆمەڵگا بەم پەتایە ڕازی بێت. بەو هۆیەوە بە ئەندازەی نان و ئاو گرنگە کە لەسەر هێڵی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، کۆمەڵگای ژنپارێز لەدژی سیستمی کاپیتالیست و هێرشەکانی بەرخۆدان بکرێت، تێکۆشانی دیموکراسی و یەکسانی کە پشت بە ئازادی فرەڕەنگی دەبەستێت بەهێز بکرێت و بە ژیانێکی نوێ و ئازاد جیهانمان سەرلەنوێ ئاوەدان ببێتەوە.
'تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی نیوسەدە پێویستە بە 1ی ئایار فراوانتر ببێت'
لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیاتر ئاشکرا بوو کە لیبڕالیزم ڕوویەکی تری مەدالیای فاشیزمە، دەلالەت لە هەمان عەقلیەت و سیاسەت دەکات. تورکیا ئەو دەڤەرەیە کە ئەم ڕاستیە تێیایدا بەهێز بووە. بێگومان دەسەڵاتی فاشیت- قڕکەر – داگیرکەری ئاکەپە/مەهەپە لەو هێزە سەرەکیانەن کە دەیانەوێت ئەم هێرشە لەدژی گەلانی ژێردەستە، کۆمەڵگا و ڕەنجدەران بە ڕێبازێکی ئاشکرای شەڕی تایبەت بۆ خۆی بکاتە هەلێک. فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە لەگەڵ چەتەکانی و هاوکارە کوردەکانی، هێرش دەکاتە سەر باکوور، ڕۆژئاوا، باشووری کوردستان، #مەخموور#، شەنگال، هەرێمی پاراستنی میدیا، لیبیا و سوریا و لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان، تەڤگەری دیموکراتیک و شۆڕشگێری تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکبشکێنێت و بەم شێوەیە تەمەنی خۆی درێژ بکات. بۆیە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی نیوسەدە کە بە سینان، ماهیر، دەنیز و ئیبراهیم دەستیپێکرد و بە ڕێبەر ئاپۆ، حەقی کارەر و کەمال پیر بەردەوامی کرد، گرنگە بە 1ی ئایار زیاتر فراوانتر بکرێت. ئەوەش فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە ڕاپێچێ زبڵدانی مێژوو دەکات، هەروەها بۆ کوردستان و تورکیا، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی وەک ڕۆڵێکی گەورەی بەڕێوەبردنی شۆڕشی دیموکرتی و ئازادی دەبێێت.
هەر وەک چۆن تورکیا قەڵای بەهێزی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستە، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بەهێزترین قەڵای تورکیایە. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕالی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت و بە پشتبەستن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەدژی ژنان، ڕەنجبەران، گەلان و ژێردەستەکان گۆڕاوە. هەموو کۆمەڵگای خستووەتە ناو ماڵەوە و کوردستان وتورکیا بۆ زیندانێک گۆڕاوە و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی لەسەر هەموو ڕووەکانی کۆمەڵگا دروست بکات و هەموو ڕێ و ڕێبازێک بەکار دەهێنێت. بەڵام ئەوان نەشزانن، گەلەکەمان، ڕەنجبەران و ژێردەستەکان باش دەزانن ترس و تۆقاندن هیچ سوودێک بە هێزە سەردەستەکان ناگەیەنێت.
'ئێمە دەتوانین بە ئامانجی خۆمان بۆ دیموکراتکردنی تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بگەین'
ئەگەر لەم بەرخۆدانە بێوێنەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە 22 ساڵە لەدژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی بە ئیرادە و عەقلیەتێکی گەورەی ئازادی باش تێبگەین، بەشداری لەم ڕێبازە ڕاستەقینەی بەرخۆدان بکەین و سیاسەت، عەقلیەتی فاشیست کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیانەوێت کۆمەڵگا دیل بگرێت، گۆشەگیری تێک بشکێنین، ئەو کاتە ئێمە دەتوانین بە ئامانجی خۆمان بۆ دیموکراتکردنی تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بگەین.
هێزە گەریلاکانمان بەم ئامانجە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە بە قاڕەمانێتی تێدەکۆشن، تۆڵەی گەورە دەکەنەوە و گورزی کوشندەیان لێدەدەن. گەلەکەمان، هێزە دیموکراتەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدژی هەر شێوە هێرشێک بە قاڕەمانێتی بەرخۆدان دەکەن و بە بڕیارەوە بۆ ئەم ئامانجە تێدەکۆشن. 1ی ئایار بۆ تۆڵەسەندنەوە و بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕێپێوانی ئازادی و ئەنجاموەرگرتن بە واتای قۆناغێکی نوێی تێکۆشان دێت.
لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە جارێکیتر بەڕێزەوە یادی شەهیدانی 1ی ئایار دەکەینەوە، 1ی ئایار لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێکانمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و ڕەنجبەرانی جیهان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز دەکەین. داوا لە گەلەکەمان، هێزە دیموکرات و شۆڕشگێرەکان دەکەین کە لە هەموو شوێنێت ئاڵای 1ی ئایار زیاتر بەرز بکەنەوە و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکانی 1ی ئایار بکەن، پیرۆزبایی 1ی ئایار و تێکۆشانی دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی و تەسفیە بکەن بە یەک، هەموو گۆڕەپانێک بکەنە گۆڕەپانی تێکۆشان و پشتگیری و یەکێتی.[1]
#29-04-2020#