بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی 4ی 2020 خاتوو نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای #سلێمانی# و، خوشکی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی کاک ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و کۆچی دوایی کردووە.
وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەکەم لە ماڵەکانی خۆتان هەر کەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.
خودای مەزن پاداشی هەموو لایەک بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
#30-04-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,874
Scrivi il tuo commento su questo articolo!