فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی 1ی ئایارەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە 1ی ئایار سیمبولی تێکۆشانێکە، کە ڕێزدارییە بۆ تێکۆشەرانی ئەو ڕێگایە.
1ی ئایار بووەتە بەهای مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی ئازاد، دادپەروەری، یەکسانی و ئاشتی.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دونیادا و بەهۆی دروستبوونی مەترسی بۆسەر مرۆڤایەتی، ئێمە ئەمساڵ ئەو جەژنە لە هەلومەرجی قورس و دژواردا پیرۆز دەکەین.
بەو بۆنەیەوە ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە بەرز ڕادەگرین، کە لە تێکۆشاندا قوربانییان داوە، شەهید و بریندار بوون.
کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، یەکگرتووانە خاوەنداری لەو ئامانجانە دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە ڕێزەوە سڵاو لە ڕەنجی ژنان لە ناو شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا کراوە، کە بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و تێکۆشەر لە گۆڕەپانەکانی شەڕ، هونەری و چاپەمەنیدا بە بەهێزییەوە کار و خەباتیان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا 1ی ئایار لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی بەرێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کراوە.[1]
#01-05-2020#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,243
Scrivi il tuo commento su questo articolo!